Kurdistan Engineers Union
نقابة مهندسي كوردستان | Kurdistan Engineers Union
 
 
دەرباری ئێمە

سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان ، به‌ پێ‌ ی یاسای ژماره ‌ 15 ی ساڵی 1999 ی په‌رله‌مانی كوردستان ، كه‌تایبه‌ته‌ به‌ دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان ، له‌ 27 ی نیسانی 2000 به‌ كۆنگریه‌ك دامه‌زراوه‌.

سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆیه‌تی و، نوێنه‌رایه‌تی توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌ویش ئه‌ندازیارانن به‌ هه‌موو پسپۆریه‌كانیانه‌وه‌.

له‌رووی دارایی و كارگێڕیه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌شی (ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و لقیشی له‌ ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم(هه‌ولێر،سلێمانی،دهۆك) و هه‌روه‌هاش له‌ (كه‌ركوك،موسڵ) و نوێنه‌رایه‌تیشی له ‌(ئاكرێ‌ و زاخۆ ) هه‌یه‌).

ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك هاتووه‌ له‌ (نه‌قیب وجێگری نه‌قیب و سكرتێر و شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن). لقه‌كانیش له‌ سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی لق (3 تا 5) ئه‌ندام به‌ پێ‌ ی پێویستی لقه‌كان ، پێك هاتووه‌.
هه‌روه‌هاش سه‌ندیكا له‌ كاتی پێویستدا لێژنه‌ی پێویست پێك دێنێت له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌رك وچاڵاكیه‌كانی .


سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دارایی سه‌ندیكا پێك دێت له‌:

  1. رسوماتی بوون به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكا (رسومات الإنتِماْ)
  2. رسوماتی نوێ‌ كردنه‌وه‌ی به‌شداربووانی ساڵانه‌ (رسومات الاشتراك السنوی)
  3. رسوماتی په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌ (رسومات تصدیق الخرائط)
  4. یارمه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم

□ سه‌ندیكا له‌ ساڵی (2001) ه‌وه‌،گۆڤارێكی زانستی – رۆشینبیری – سه‌ندیكایی به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌رزی به‌ ناوی (گۆڤاری ئه‌ندازیار) ده‌رده‌كات.

□ هه‌روه‌هاش سه‌ندیكا له‌ به‌هاری ساڵی 2007 به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ‌ ی له‌سه‌ر رووبه‌ری (365) دۆنم زه‌وی له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كه‌سنه‌زان داناوه‌و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێیه‌ بۆ ئه‌ندازیاران توێژی هاوشێوه‌ بۆ دروستكردنی شارێكی مۆدێرن (شاری ئه‌ندازیاران ) له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

□ سه‌ندیكا تێده‌كۆشێ‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ :-

  1. كۆكردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ئه‌ندازیاران و یه‌كخستنی تواناكانیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و پاڵپشت كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا .
  2. پاڵپشتی كردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و سیسته‌می فیدرالی و هه‌وڵدان پێداگرتن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌كانمان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركانه‌ به‌ باشترین شێواز.
  3. كاركردن له‌ پێناو جێبه‌جێ‌ كردنی كاره‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كان به‌ پێ‌ی مه‌رجه‌ هونه‌ری و پێوانه‌ كارپێكراوه‌كان.
  4. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراو كۆمه‌ڵه‌ و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تردا له‌ ناو هه‌رێم و له‌ ده‌ره‌وه‌یدا ، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ زانستی و رۆشینبیری سه‌ندیكایی له‌گه‌ڵیاندا.
  5. كاركردن له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و رۆشینبیری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندازیاران.
  6. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامان و باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانیان .
  7. هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ستدانه‌ پیشه‌ و چاودێری كردنی پیاده‌كردنیان .
  8. كۆمه‌ڵێك ئامانجی تر كه‌ سه‌ندیكا هه‌وڵی به‌دیهێنانیان ده‌دات.
یاسای ژماره‌ (15) ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق