|
* سه‌ندیكا له ساڵی (2001) ه‌وه،گۆڤارێكی زانستی – رۆشینبیری – سه‌ندیكایی به
شێوه‌یه‌كی وه‌رزی به ناوی (گۆڤاری ئه‌ندازیار)
ده‌رده‌كات.
* هه‌روه‌هاش سه‌ندیكا له به‌هاری ساڵی 2007 به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ
ی له‌سه‌ر رووبه‌ری (365) دۆنم زه‌وی له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كه‌سنه‌زان داناوه‌و
قۆناغ به قۆناغ له هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێیه بۆ ئه‌ندازیاران توێژی
هاوشێوه بۆ دروستكردنی شارێكی مۆدێرن (شاری ئه‌ندازیاران ) له هه‌ولێری پایته‌خت.
* سه‌ندیكا تێده‌كۆشێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه :-
- كۆكردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ئه‌ندازیاران و یه‌كخستنی تواناكانیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی
ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و پاڵپشت كردنی حكومه‌تی هه‌رێم
له‌م بواره‌دا .
- پاڵپشتی كردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و سیسته‌می فیدرالی و هه‌وڵدان
پێداگرتن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌كانمان و به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌م ئه‌ركانه به باشترین شێواز.
- كاركردن له پێناو جێبه‌جێ كردنی كاره ئه‌ندازه‌ییه‌كان به پێ‌ی مه‌رجه
هونه‌ری و پێوانه كارپێكراوه‌كان.
- هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراو كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تردا له ناو
هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌یدا ، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه زانستی و رۆشینبیری
سه‌ندیكایی له‌گه‌ڵیاندا.
- كاركردن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و رۆشینبیری كۆمه‌ڵایه‌تی
ته‌ندروستی ئه‌ندازیاران.
- هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامان و باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانیان
.
- هه‌وڵدان بۆ رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ستدانه پیشه و چاودێری كردنی
پیاده‌كردنیان .
- كۆمه‌ڵێك ئامانجی تر كه سه‌ندیكا هه‌وڵی به‌دیهێنانیان ده‌دات.
|