Kurdistan Engineers Union
نقابة مهندسي كوردستان | Kurdistan Engineers Union
 
 
بە ئەندام بوون لە سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

مه‌رجی به‌ ئه‌ندام بوون:-

  1. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس یان هاوتای بكالۆریۆس له‌ یه‌كێ‌ له‌ به‌شه‌كانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆكانی عێراقی فیدراڵ بێ‌ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش بێت ئه‌وا پێویست به‌ یه‌كسانی كردنی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
  2. هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق بێت .
  3. به‌ تاوانێكی سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.

بەڵگەنامەکانی پێویست بۆ بە ئەندام بوون

  • بڕوانامەی دەرچوون لە کۆلیژی ئەندازیاری
  • ناسنامەی باری شارستانی
  • ڕەگەزنامەی عیراقی
  • 3 وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ

پله‌كانی ئه‌ندازیاری :-

  1. یاریده‌ده‌ر.......یه‌كه‌م پله‌ی ئه‌ندازیاریه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی چوار ساڵه‌.
  2. كارا............ماوه‌كه‌ی پێنج ساڵه‌.
  3. رێپێدراو ........ماوه‌كه‌ی پێنج ساڵه‌.
  4. راوێژكار........ به‌رزترین پله‌ی ئه‌ندازیاریه‌.

چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌ندازیاری:-

  1. ئه‌ندازیار پاش ته‌واوكردنی ماوه‌ی پله‌كه‌ی داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ سه‌ندیكا ده‌كات له‌ناو داواكاریه‌كه‌دا كارو چالایه‌كانی له‌ ماوه‌ی رابردوودا ده‌خاته‌ روو وه‌ له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندازیاری له‌ پله‌ی باڵا تر راست ده‌كرێته‌وه‌.
  2. داواكاریه‌كه‌ له‌ لقه‌وه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و پاش ووردبینی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بریاری له‌سه‌ر ده‌دات.
  3. له‌كاتی داوای پله‌ی راوێژكاری ئه‌وا داواكار له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ پسپۆڕی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌ندیكا ده‌كاو پاش ووردبینی و پشكنینی له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بریاری له‌سه‌ر ده‌دات.